ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق، بە میدیاکانی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دابەشدەکرێت.
ژمارەی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەرین نزیکەی ١٧ هەزار کەس بوون، ئەوانەی فەرمانبەری حکومی بن بڕی ١٥٠ هەزار دینار و ئەوانەشی خوێندکار و دانەمەزراوی حکومی بن بڕی ٢٥٠هەزار دینار وەردەگرن.
بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمیسیۆن، لەبارەی کارمەندە یەدەگەکانەوە وتی "ئەوانەی فەرمانبەری حکومی بن بڕی ٥٠هەزار دینار و ئەوانەشی خوێندکار بن بڕی ١٠٠ هەزار دینار پاداشتی دارایی وەردەگرن".
ئاماژەی بەوەشدا لەم هەفتەیەدا وردەکاریی خەرجکردنی پاداشتەکە بڵاودەکەنەوە