کۆمەڵی دادگەری ڕەخنەی توند لە ئیلهام ئەحمەد دەگرێت و دەڵێت" پێشوازی له ڕۆڵی قه‌واره‌ی زایۆنی له سووریا و ناوچه‌كه، جێی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه."
محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی شوبات ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، هه‌ندێ لێدوانی په‌رپرسانی كوردانی ڕۆژئاوا به ده‌ربڕینی سۆز بۆ قه‌واره‌ی زایۆنیزم و پێشوازی له ڕۆڵی قه‌واره‌ی زایۆنی له سووریا و ناوچه‌كه، جێی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه.
ئاماژەی بەوەشداوە، سه‌یره، پاش ئه‌و سته‌م و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه كرا، له‌نێو كوردا هه‌بێ سۆزی بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه هه‌بێ كه ئێستا له هه‌موو جیهاندا له‌كه‌دار وناشیرین بووه، دوالێدوانی خاتوو ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی رۆژئاوا له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كی قه‌واره‌كه، به ئاشكرا باسی ئەو هاوسۆزییەی كردووه.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا لە گفتگۆیەکی ڕۆژنامەنوسی لەگەل میدیایەکی ئیسرائیلی رایگەیاندبوو بۆ هاتنە ئارای سەقامگیری لە ناوچە سنورییەکانیان پێویستیان بە هەمو لایەنەکان هەیە و گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیسرائیل لەم كاتەدا زۆر گرنگە.