مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە راگەیەنراوێکدا جەخت لە پشتیوانی مانگرتنی مامۆستایان دەکاتەوە و دەشڵێت"یەكێتی شانازیی بەم فەزا ئازادییە شایانەی لە دەڤەرەكە هەیە دەكات و تەئكید لەخەباتی مەدەنی و داخوازی مامۆستایان دەكاتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی شوبات مەکتەب سیاسی یەکێتی لە ڕاگەیەنراویکدا پشتیوانی لە داخوازی مامۆستایان کرد و ڕایگەیاند:
مانگرتن و چالاکی جۆراوجۆری مەدەنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە پارێزگای سلێمانیی ، لە پێناو مووچە و قووتی منداڵەکانیان و دڵنیایی وەرگرتن لەو بارەیەوە ویستێکی مەدەنی دادپەروەرانەیە.
یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە" بڕیارەکانی دادگای ئیتحادی لە سەر ئیستحقاقی مووچە روون و ئاشکران و پێویستە ئەم ئیلتیزامە هاوبەشەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕالی دوور لە دەست شکاندنەوەی سیاسیی جێبەجێبکرێت."
لە راگەیەنراوەکەی یەکێتی دا هاتووشە" یەكێتی شانازیی بەم فەزا ئازادییە شایانەی لە دەڤەرەكە هەیە دەكات و تەئكید لەخەباتی مەدەنی و داخوازی مامۆستایان دەكاتەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی حەوت ڕۆژە ١٢ مامۆستا بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە دۆخ و پینەدانی مووچەکانیان لە کاتی خۆی مانیان گرتووە و دەشڵێن تا ئەو کاتەی داواکانیان جێبەجێ دەکرێت لە مانگرتنەکانیان بەردەوام دەبن.