وەزارەتی دارایی: لەگەڵ بەغداد لەسەر موچەى ئەمساڵ گەیشتینە ڕێککەوتن

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ بەغداد گەیشتونەتە ڕێكەوتن لەبارەی موچەیساڵی ٢٠٢٥ و چاوەڕوانن لەنزیکترین کاتدا،بەغداپارەیموچەیمانگییەکیان بۆبنێرێت...

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای ١٥ ڕۆژ لە كاركردنی بەردەوامی شاندە تەكنیكیەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشە تەكنینەكان و داواكارییەكان، توانرا هەردولا لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بگەنە ڕێكەوتنی كۆتایی.

لەڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە: تیمە تەكنیكیەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرقاڵی تەواوكردنی ڕێكارەكانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی یەكن و چاوەڕوان دەكرێت لە نزیكترین كاتدا تەمویلەكە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم و بە گەیشتنی تەمویلەكە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

شاندی دانوستانكاری هەرێم لە تەواوی كۆبونەوەكان، ئامادەیی و پابەندبونی خۆیان دوپاتكردەوتەوە بۆئەوەی كێشەكانی ساڵی ڕابردو لە بواری موچە دوبارە نەبنەوە و موچەخۆارنی هەرێمی کوردستان وەک موچەخۆرانی ناوچەکانی تری عێراق موچە وەربگرن..

 




PM:08:03:03/02/2025