لە کاتێکدا وەزیری دارایی دەڵێت: کێشەی دارایی چارەسەربوو، لە سلێمانی دووبارە داوای چاککردنەوەی لیستی مووچە دەکرێت


ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند" کێشەی مووچە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چارەسەرکراو لە نزیكترین كاتدا تەمویلەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم"، بەڵام بە پێچەوانەی ئەم لێدوانەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەر ئەمڕۆ فەرماندراوە بەسەرجەم فەرمانگە مەڵبەندییەکان بچن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی مووچەی مانگی ١ی ٢٠٢٥ و دووبارە چاککردنەوەی.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٣ ی شوبات بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی دوو لە سلێمانی کە سەر بەوەزارەتی دارایی هەرێمە ئاگاداری سەرجەم فەرمانگە مەڵبەندییەکانی کردۆتەوە کە رۆژی سێ شەممە سەرجەم ژمێریارەکانیان سەردانی گەنجینە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی مووچەی مانگی ١ی ٢٠٢٥ و دووبارە چاککردنەوەی، بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر پەیوەندی بکەن بە ووردبینەکانتان لەگەنجینە".

هەروەها لەو ئاگادارکردنەوەیەدا هاتووە کە دەبێت " ئاماریش  بگۆردرێت".

ماڵپەڕی " سپی " لە بەدوادواچوونی خۆیدا گەیشتە ئەو راستییەی کە چاککردنەوەی لیستی مووچە لە فەرمانگە مەڵبەندییە گەورەکاندا نزیکی هەفتەیەک کارکردنی دەوێت".

ئەو لێدوانەی ئەم ئێوارەیەی وەزیری دارای هەرێم لەبارەی گەیشتن بە رێکککەوتن لەسەر مووچەی هەموو مانگەکانی ساڵی ٢٠٢٥ و لە دوو رۆژی داهاتوودا تەمویلی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات، پێچەوانەی ئەو ئاگاداکردنەوەیەی ئەمرۆی وەزارەتی داراییە کە بۆ فەرمانگە مەڵبەندیەکان دەریکردووە.
 




PM:09:00:03/02/2025