ئەحمەد شەرع: هەسەدە ئامادەیی خۆیان دەربریوە كە تەنها چەك بەدەست دەوڵەتەوە بێت

سەرۆكی سوریا رایدەگەیەنێت: پێویستە چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و هەسەدە ئامادەیی دەربڕیوە چەك تەنها لەدەست دەوڵەتدا بێت، بەڵام لە هەندێ خاڵی لاوەكیدا جیاوازن.

 ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری كاتی سوریا رایگەیاند: ئەولەویەتی كاركردنیان كۆكردنەوەی چەكە بۆ ئەوەی تەنها دەوڵەت خاوەندارێتی چەك بكات، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆیان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ـدا كردوە.

 وتیشی"هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەیی خۆیان دەربریوە كە تەنها چەك بەدەست دەوڵەتەوە بێت، بەڵام لەهەندێ خاڵی لاوەكیدا جیاوازییان هەیە".

 سەرۆك كۆماری كاتی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ دروستكردنەوە و بنیادنانەوەی سوپای سوریا، پشت بە شارەزایی ئەفسەرە لابراوەکان دەبەستن.




PM:09:06:03/02/2025