دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی مامۆستاکەی چەمچەماڵ دەستگیرکردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمشەو دووشەممە ٣ی شوبات لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەمیانەی بەدواداچوون، گەڕان بەدوای تاوانباری سەرەکی، کۆکردنەوەی زانیاری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بکوژی مامۆستاکەی چەمچەماڵ سەرجەم رێکارە پێویستەکان گیرانەبەر و توانرا لەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان تاوانبار (ه.ح.س) دەستگیربکرێت.
لە راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشکراوە، تاوانبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لێکۆلینەوە بەردەوامە بۆ گەیشتن بەهۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە.
باسی لەوەشکردووە، تاوانبار پێشینەی تاوانی هەیە و ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراوە بەماددەی تیرۆر و چوونە ناو گرووپی تیرۆریستیی داعش و کارکردن لەگەڵیاندا.
ئەوەش لە کاتێکدایە بنەمالەی لەنیا احمد حمەکریم ئەوژنەی ئەم ڕۆ لەچەمچەماڵ کوژرا رونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند لەنیا ئەحمەد خاوەنی دوو منداڵە و مامۆستای زمانی عەرەبییە لە زانکۆی چەرموو.
دەشڵێن هیچ جۆرە کێشەیەکی نەبووە و ئافرەتێکی لەخواترس بووە.
ئاشکراشی دەکەن لەنیا لەلایەن خاڵێکیەوە بەناوی (حمزە حمید) بەشێوەیەکێ دڕندانە شەهید کراوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن بکۆژ ئالوودەبوی مادەی هۆشبەرو بووە و پیشتریش لەساڵی لەناو داعش جالاکی کردوە ولەلایەن ئاسایشەوە ماوەیەک سزادراوە.
بنەماڵە لەنیا دەشڵێن نازانن چوناوچۆن لەلایەن ئاسایشەوە ئازادکراوە لەکاتێکدا دانی بە داعشبونی داناوە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشیاندا داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە پەیج و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆ بپارێزن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست