"ئۆجه‌لان ئازاد ناكرێت"
عەبدوڵا ئۆجه‌لان
وه‌زیری دادای توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌س بیر ئازادیی عەبدوڵا ئۆجه‌لان، رێبەری بەندكراوی پەكەكە نه‌كاته‌وه ، چونكه بەوتەی ئەو بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه.
به‌كر بوزداغ، وه‌زیری دادی توركیا، له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی‌و له وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارندا سه‌باره‌ت به بارودۆخی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) رایگه‌یاند: به‌پێی سزای یاسایی توركیا، ئۆجه‌لان بڕیاری زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ ده‌رچووه، بۆیه له‌و باره‌یه‌وه بیر له هیچ گۆڕانگارییه‌ك ناكه‌نه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدا، چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و پارته كوردییه‌كانی باكوری كوردستان له توركیا، چه‌ند جارێك باسیان له‌وه كردوه كه ساڵی 2015 ساڵی ئازادكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌بێت له زیندانی ئیمراڵی.
PM:01:44:20/11/2014