ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد: بڕیارە پەیماننامەیەکی بەرگری لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق واژۆ بکرێت کە تێیدا تورکیا ئاسمانی سوریا دەپارێزێت
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سوری بلاویکردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لە میانی سەردانیدا لە تورکیا پەیماننامەیەکی بەرگری هاوبەش لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا واژۆ دەکات.
ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانی ئاشکراشی کردووە بە گوێرەی پەیماننامەکە تورکیا بنکەی ئاسمانی لە سوریا دادەمزرێنێت و هەرەوەها تورکیا مەشقپێکردنی سوپای نوێی سوریا لە ئەستۆ دەگرێت.
سەرچاوە سورییەکان باسیان لەوەش کردوە ئەگەر گفتگۆکانی نێوان شەرع و ئەردۆغان سەرکەوتو بێت ئەوا تورکیا ئاسمانی سوریا دەپارێزێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە ئەمرۆ ئەحمەد شەرع سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.