سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: پێشمەرگە دەبێت هێزێکی نیشتمانی دور لە دەستێوەردانی حیزبی بێت، داواش لە پارتی و یەکێتی دەکات، هاوکار بن لە بونیادنانی هێزێکی نیشتیمانیی.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی فیرقەکانی 3 و 4ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: هێزی پێشمەرگە دەبێت، هێزێكی نیشتمانیی دور له سیاسه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی بێت.
وتیشی: یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە پێویستی بە کارکردنی هەموانە بە گیانی یه‌ك تیم و زاڵبون بەسەر هەر دابەشبون و ناکۆکییەکدا کە ڕێگر بێت لە پڕۆژە نیشتمانییەکە.
نێچیرڤان بارزانی داوای لە پارتی و یەکێتیش کرد، کە هاوکار و پشتیوان بن لە پرسی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا، داواشی له حكومه‌تی عێراق کرد، به‌پێی ده‌ستور و یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بكات و وه‌ک به‌شێک له سیستمی به‌رگریی عێراق و ئه‌رک و پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكات...