لێژنەی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی دوای کۆبوونەوەی نێوانیان بە بنیاتنەرانە وەسف دەکەن دەشڵێن"لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه".
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوبات لیژنەی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی دوای کۆبوونەوەکەیان لە هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە" ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستی لێژنه‌ی باڵای دانوستانكاری هه‌ردوولا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی".
هەروەها ڕاشیانگەیاند: لە دوایین کۆبوونەوەکەیاندا گفتگۆی بنیاتنەرانە بە مەبەستی کاری هاوبەش لە قۆناغی داهاتووی حوکمرانیدا ئەنجامدراوە کە لە ئاستی دۆخی هەستیار و چاوەڕوانی ئێستای هەرێمی کوردستاندایە
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، رەشنووس بۆ پێکهێنانی کابینەی ١٠ نووسرایەوە کە ٩ تەوەر و ١٥ خاڵە، تەوەرەکانی رەشنووسەکە بریتین لە بوارەکانی سیاسی، پەرلەمان، دارایی، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، وزە و پێشمەرگە.
ئەوەش لە کاتێکدایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر، بۆ جاری پێنجه‌م کۆبوونەوەی تەکنیکی نێوان هەردوو شاندی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە.