لە ناو دادگای دەشتی هەولێر پاسەوانەکانی دادوەرێکەوە، هێرشدەکەنە سەر پارێزەرێک و برینداری دەکەن، سەندیکای پارێزەرانیش سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە.
بە گوێرەی ئەو بەڵگەیەی سەندیکای پارێزەران کە وێنەکەی دەست سپی کەوتووە پارێزە( سهام عبدلکریم مجید) لە رێکەوتی ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ لە لایەن پاسەوانەکانی دادوەرێک لەناو دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر هێرشی کراوەتەسەر و زامدار کراوە.
بەم هۆیە سەندیکای پارێزەران سكاڵایای یاساییان تۆمارکردووە.
وێنەی بەڵگەکە: