مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی کورد لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هەیە

مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی کورد لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هەیە و لەماوەی ٢ رۆژدا ١٠ هاوڵاتی کورد بێسەروشوێنن.

میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردووەتەوە کە تەنیا لەماوەی ٢ رۆژی رابردوودا نزیکەی ١٠ هاوڵاتی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردنشین لە حەلەب رفێنراون و دیار نەماون.

بە گوێرەی هەواڵەکانی میدیاکانی رۆژائاوا مەترسێکی گەورە هەیە لەسەر هاوڵاتیانی کورد لەسەر دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کە ژمارەیان نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس دەبێت.

هاوکات ئاوارەکانی شەهبا و عەفرینیش بەشێکیان بۆ ژیان و کارکردن روویان لەو ناوچانە کردووە.

میدیاکانی رۆژئاوا هەروەها بڵاویشیان کردووەتەوە کە پەنجەی تۆمەت بۆ میلیشیاکانی سونە کە بەشێکیان سەر بە تورکیان و بەشیکیان لە جەبهان رادەکێشرێت.

لای خۆشییەوە 
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە، گرووپە چەکدارەکان لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و لە چەند دەروازەیەکی شاری حەلەب، بازگەی گەڕۆک و کاتیی دادەنێن، خۆیان وەکو "ئاسایشی گشتی" سەر بە دەسەڵاتی دیمەشق دەناسێنن، لە بازگەکاندا ئەو ئۆتۆمبیلانە ڕادەگرن کە ژمارەیان عەفرینە یان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەوە دێن، کەسانی گەنج و پیر دەڕفێنن، و تا ئێستە نزیکەی ٤٠ کەس ڕفێندراون و زۆرینەیان کوردن.






PM:10:13:04/02/2025