هاوکاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

ڕۆژی پێنجشەممە هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەمشەو وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند" هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٢٠٢٥/١ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکه كانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

ئەویش دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواوکردووە و بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (١) دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە هاوپەیمانان جەختیانکردەوە کە هاوكاری دارایی بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند" ئەم مانگە زیاتر لە ٤٠ هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی "هەژماری من”ەوە هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەڕوات".



PM:11:27:04/02/2025