پلەکانی گەرما بۆ ژیر سفر دادەبەزن و شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران بارین بەڕێوەیە

کەشناسی هەرێم جەخت لە هاتنی شەپۆلێکی باران بارین و بەفر بارین بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت" دەبێت  پلەکانی گەرما بە گشتی نزم دەبێتەوە  بە (٥-٧) پلەی سیلیزی و لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی بەرە بەیان دادەبەزێت بۆ سفر پلەی سیلیزی و لە سبەی ئێوارەوە بارانبارینی بەلیزمە وبەفر دەستپێدەکات".

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە لە ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٥ی شوباتی ٢٠٢٥  کاریگەری شەپۆڵی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان ، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان وسنوورییەکان و بەشێک لە ناوچەی جیاجیا نمە باران دەسپێدەکات لەکاتەکانی ئێوارە  لەگەڵ بەفرێکی کەم لە سەر ناوچە سنوورییەکان .

ئاشکراشیکردووە کە  ڕۆژی پێنج شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات و باران  لەسەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت وئاستی باران مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت  وئەگەری هەورە تریشقەش هەیە  لەگەڵ باران بارین  لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەواییەکی سارد شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچە سنوورییەکان و شاخاووییەکان دەگرێتەوە .

کەشناسی ئاماژە بەوەشدەکات کە کاریگەری ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممەوە  دەست پێدەکات تاکو کاتەکانی بەیانی ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت  پلەکانی گەرما بە گشتی نزم دەبێتەوە  بە (٥-٧) پلەی سیلیزی و لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی بەرە بەیان دادەبەزێت بۆ سفر پلەی سیلیزی و سەبارەت بە خێرای با لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاد دەکات بۆ سەرووی ٣٥ کم لە کاتژمێرێکدا .




AM:12:06:05/02/2025