ئەنجوومەنی وەزیران پرسی مووچە و جێبەجێکردنی یاسای بودجە تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی مووچە و پەسەندکردنی یاسایی بودجە و ژمارەیەک پرسی دیکە تاوتوێ دەکات. 

ئەمڕۆ ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و تێیدا ژمارەیەک بڕگە تاوتوێ دەكەن. 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا مووچەی مووچەخۆران و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی گشتی تاوتوێ دەکرێن. 

ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی و ماددەی ١٢ی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دا.



AM:09:35:05/02/2025