نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت" لە هەفتەی داهاتوودا مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچە وەردەگرن".
عەلی ڕەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ مانگی حەوت و هەشتی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بە زووترین کات بڕیاری خەرجکردنی دەدرێت، بۆیە مامۆستایانی گرێبەست لە ماوەی یەک هەفتەدا سێ مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد و بەپێی خشتەی دارایی هەرێم سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.