نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری رایبەتی نەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی په‌له‌كردن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بواره‌كانی هاوکاریی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی له عێراق كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پتەوکردنی هاریكاریی نێوان بەغدا و هەولێر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولایان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن به پێویست زانی.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، له‌رباره‌ی گفتوگۆی لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی په‌له‌كردن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان و دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، خرانە به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه، داكۆكی لەسەر بەردەوامیی پشتگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوانیان کرایه‌وه.