بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی دەستگیر دەکرێت .
هەر بە پێی زانیارییەکان بەیانی ئەمڕۆ لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار بە تەلەفۆن داوا لە ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی دەکرێت سەردانی بنکەکە بکات، لەکاتی گەیشتنی بەبێ ئەوەی بۆی ڕوون بکرێتەوە، سکاڵاکار کێیەو بەبێ وەرگرتنی ئیفادە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ دادگای سلێمانی و لەوێش دەستبەجێ دادوەر بڕیاری دەستبەسەرکردنی دەدات تا ڕۆژی یەکشەمەی هەفتەی داهاتوو.
ئەو رۆژنامەنووسە لە ئیستاشدا لە گرتوخانەی تەسفیراتی سلێمانی لە فەرماندەیی دەستبەسەرکراوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم رۆژنامەنووسە بڵاونەکردووەتەوە.