لە هەولێر ژنێک خێنکێندراوە دواتر ئاگر لە تەرمەکەی بەردراوە

لە سنوری پارێزگای هەولێر ژنێک لەلایەن کەسێکەوە لەنێو هۆتێلێک خنکێندرا دواتر براوەتە جێگەیەکی چۆڵ و ئاگری لە جەستەی بەردراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان دوێنێ تەرمی ژنەکە لەنێوان گوندی کەلەکان و بەحرکە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزراوەتەوە، ژنەکە لەنێو یەکێک لە شوقەکانی شاری هەولێر خنکێندراوە و دواتر تەرمەکەی لەلایەن بکوژەوە بردراوەتە دەرەوەی شار و لەوێ ئاگری تێبەردراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پۆلیس چەند کاتژمێرێک دوای دۆزینەوەی تەرمی ژنەکە، تۆمەتباری بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکردوە و لەکاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش دانی بە تاوانەکەی دا ناوە، وتویەتی " لەسەر قەرز کوشتومە".

تۆمەتبار و کوژراو هەردوکیان بە نەتەوە عەرەبن، وەک لەکاتی لێکۆڵینەوەش تۆمەتبار باسی لێوەکردوە" لەگەڵ کوژراو پێکەوە هاوڕێ بون".

هەندێک سەرچاوەی هەواڵی باس لەوەدەکەن کە ژنە کوژراوەکە نور دلێمی، کچە مۆدێل و بلۆگەری عێراقیی تەمەن ١٨ ساڵە.




PM:05:13:05/02/2025