رۆژی چوار شەممە نوێنەری مانگرتوانی سلێمانی لەگەل نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوونەوەو رایانگەیاندووە" نەتەوەیەکگرتوەکان، بەوردی چاودێریتان دۆخەکە دەکەن، وتویانە پەیامەکەتان گەیشتووە".
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو نوێنەری مامۆستایانی مانگرتوو دڵشاد میرانی و مامۆستا شنە عەلی، لەگەڵ محهمهد ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە بارەگای سلێمانی لەنزیک خێمەکە دوور لەچاوی کامێراکان کۆبونەتەوە.
عوسمان گوڵپ، وتەبێژی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو، ئەمشەو لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە وتی" ئەمڕۆ نەتەوەیەکگرتوەکان، لەسەر ئاستی کەسی یەکەمیان لەعێراق، هاتوونەتە ئێرەو لەگەڵ دوو لە مامۆستایانی مانگرتوو کۆبوونەتەوە، ئەوان وتویانە بەوردی چاودێری دۆخەتان دەکەین، پەیامەکەتان گەیشتووە لەچوارچێوەی کارەکانمان گفتوگۆی لەسەر دەکەین دڵنیاییانداوە کە هەماهەنگمان دەبن.
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەدا، مامۆستا دڵشاد بابان یەکێک لە مانگرتوان وتی" لە چەند ڕۆژی رابدوودا تائەمڕۆ چەند شێک ڕویاندا پێویستی بەهەڵوێستەکردنە، سێ سەیارە جامەکانیان شکێنراوەو پێداویستیەکانی ناوی براوە، داوایی یاساییمان دەبێت لەسەرئەوە.
ئەو مامۆستایە ئەوەشی وت: لە ئێستاوە باران بارین و ڕەشەبای بەهێز دەستیپێکردوە، داوادەکەین و پێویستیشە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری بکەن بۆ لافاو، چونکە ئێمە لێرە تەنها چەند قەرەوێڵەیکمان هەیە.