بە گوێرەی زانیارییەکان شەوی رابردوو لە رێگای پێنجوێن - سلێمانی پیاوێک بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانی بەرچەقۆ دەدرێت و بەسەختی بریندار دەکرێت و دواتر بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی گیان لەدەستدەدات.
لەبارەی چۆنێیەتی روودانی رووداوەکە یەكێك لە كەسو كاری كۆچكردووەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" شەوی رابردوو پیاوەكە لەگەل خێزان و سێ منداڵی لە رێگای پێنجوێن - سلێمانی دەگەرێتەوە لە رێگا دەبێتە دەماقاڵێ لە گەل شوفێریكی دیكە و لەبەرامبەردا شوفەرەكەی دیكە لەبەر چاوی ژن و مندالەكانی دەیداتە بەرچەقۆ وبەسەختی برینداری دەکات" .
باسی لەوەش كردووە كە دواتر لە رێگا شتێكی كێشاوە بە جامی ئۆتۆمبێلەكەی کۆچکردوو و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەراوەو گیانی لەدەستداوە و یەكێك لەمندالەكانیشی لە چاودێری چڕە.
تاوەكو ئێستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەک و رونكردنەوەیەكیان لەبارەی رووداوەکە بڵاونەكردۆتەوە .