به‌هۆی پاككردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ئاو و چاككردنی وێستگه‌كان و پرۆژه‌كانی ئاو، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ژمارەیەک گەڕەکی سنووری پارێزگای کەرکوک بێ ئاو دەبن.
فه‌رمانگه‌ی ئاوی كه‌ركوك، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری هاوڵاتییان و دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی (ته‌په، ره‌حیمئاوا، ئه‌ڵماس، قۆریه، ئه‌حمه‌د ئاغا، تسعین، حه‌مزه‌لی، خه‌زرا، واستی، غه‌رناته، موعه‌لمین، واحد حوزه‌یران، عه‌ده‌ن، راس دۆمیز، سه‌یاده، واحد ئازار، ئیسكان، شۆریجه، موسه‌ڵا، ئیمام قاسم، ئازادی، حوڕیه، عه‌سكه‌ری، نه‌سڕ، عرووبه، ئه‌سرا و مه‌فقودین) ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ بێ ئاو ده‌بن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه له ڕۆژی ١٠ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ بێ ئاو ده‌بن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پاككردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ئاو و چاككردنی وێستگه‌كان و پرۆژه‌كانی ئاو به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌ركوك.