سەرۆکی فەڕەنسا: پێویستە کورد لە پڕۆسەی ڕاگوزەری سوریا بەشداری سەرەکی بکات

ئیمانوێل ماکڕۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع داوای کرد کورد لە پرۆسەر راگۆزەری سوریا بەسداری سەرەکی بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی شوبات سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند: لە گفتوگۆیەکەی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا، ماکرۆن هیوای ئەوەی خواستووه‌ کە پرۆسەی دامەزراندنی حکومەتی راگوزه‌ر لەگەڵ خواستی گەلی سوریادا بگونجێت.

هەروەها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ماکرۆن جەختی لە بەردەوامیی شەڕی دژ بە تیرۆری کردوەته‌وه‌.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ماکرۆن جەختی لە پاڵپشتی فەرەنسا بۆ هه‌سه‌ده‌ ده‌ربڕیوه‌ و و داوای لە شەرع کردووه‌ كه‌ هه‌سه‌ده‌ له‌ قۆناغی ڕاگوزه‌ردا به‌شداریی پێ بكات.
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارە سوریا بەبەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەنی ئەوروپی لە پاریس بەڕێوەبچێت.




PM:11:27:06/02/2025