کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆکە باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت


کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمرۆ هەینی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەچەند ناوچەیەکیش بەفر دەبارێت، کەشناسی عێراقیش دەڵێت: بارانبارین ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقیش دەگرێتەوە.. 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ  ئەمڕۆهەینی بڵاو کردوەتەوە دەڵێت: ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و لەکاتەکانی درەنگانی شەو بەفربارین درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەراستی هەرێم.

لای خۆشییەوە، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە لەئەمڕۆ ئێوارێ وشەکە سەرما لە هەرێم دەستپێدەکات و تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام دەبێت.
ئەو شارەزا کەشناسییە دەشڵێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفربارین ڕوو لە هەرێم دەکات.

لای خۆیەوە دەستەی کەشناسیی عێراقیش ڕایگەیاند: ڕۆژانی هەینی و شەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوری عێراق باران دەبارێت و بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، کەشی ناوچەکانی باشوریش، نیمچە هەور دەبێت.




AM:09:08:07/02/2025