ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، پرسی چەکدانان دەبیت لە کۆگرەدا گفتوگۆ بکریت بۆ ئەوەش دەبێت ریبەریکەیان لە زیندان ئازاد بکرێت و بەشداری ئەو کۆنگرەیە بکات.
موراد قەرەیلان، لە گفتوگۆیەکەدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی ڕایگەیاند، زمان و کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئاشتی نییە، بەڵکو بۆ شیڕێکی سەختترە لەوەی پێشتر.
ئەندامەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتیشی" ئەگەر تورکیا دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بکات دەبێت پێش هەرشتێک عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکات".
قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکرد کە پرسی چەکدانانی گەریلاکانیانی کرد وتی"پەکەکە بزوتنەوەیەکی هێز و باوەڕی و ئایدۆلۆژیە و تەنها ریبەری ئەوان دەتوانیت لەو بارەیەوە قسە بکات".
باسی لەوەشکرد، پرسی چەکدانان دەبیت لە کۆنگرەدا بڕیاری لێبدرێت، بۆ ئەوەش دەبێت عەبدوڵا ئۆجەلان وەک ڕیبەری بزوتنەوەکەیان ئازاد بکریت و لەو کۆنگرەیەدا بەشداری بکات.