کەشناسی: بەفر ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی دەڵیت: سبەی شەممە بارستەیەکی هەوای سارد هەرێم دەگرێتەوە و دەشڵێت ئەگەری ئەوەی لە سبەینێ دوانیوەڕۆ شەپۆلێکی بەفربارین گەرمیان و کەرکووک بگرێتەوە زۆرە.

ئاراس جەبار ئەمڕۆ هەینی ٧ی شوبات لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیس بووک بلاویکردەوە : سبەی شەمە ٨ی شوبات دووھەم بارستە ھەوای سارد ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی وشکە سەرما کاریگەری ئەبێت لەگەڵ چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات بەخێرای ١٥-٣٥کم/ک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵات.

ئەو شارەزا کەشناسییە باسی لەوەش کردووە کە لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بەدواوە شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بەفر بارین بەجیا جیا ناوچەکانی خۆرئاواو و باشوری پارێزگای ھەولێر و سنوری پارێزگای کەرکوک و موسڵ و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە  رێژەی بەفر بارینەکە ١ بۆ ٥ سەنتیمەتر ئەبێت لەھەندێ شوێندا زیاتر ئەبارێت و رێژەی باران ٢-١٠ ملم دەبێت.
ڕێژەی بارانبارین لە شارە و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان:





AM:10:59:07/02/2025