مستەفا هیجری بۆ ماوەی دو ساڵ وەک سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەڵبژێردرایەوە، حیزبی دیموکرات دەشڵێت: وەزرزێکی نوێی خەبات دەستپێدەکات
بە گوێرەی میدیای فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، دوابەدوای بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەکە لە یەکەمین کۆبونەوەیاندا بە تێکرای دەنگ مستەفا هیجریان بۆ جارێکی دیکە وەک سکرتێری حیزبەکە هەڵبژارد.
لە راگەیەنراوەکەیاندا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوری سەرەکیش بۆ کار و چالاکییەکانی حیزبی دیموکرات قسەی لەسەرکراوە و جەختیش دەکەنەوە لەوەی وەرزێکی نویی خەبات دەستپێدەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٣ی شوبات لە کەشێکی ئەمنی دا و لە چەند شوێنی جیا و لە ڕێگەی ئۆنلاین ١٧هەمین کۆنگرەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو و تێیدا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و جێگری کۆمیتەی ناوەندی بۆ ماوەی دو ساڵ هەڵبژێردران.
مستەفا هیجری وەک سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەڵبژێردرایەوە