سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٧ی شوبات وەفدێکی پەرلمانتارانی عێراق سەردانی خێمەی مانگرتوانیان کرد بۆ بیستنی داواکارییەکانیان.
وەفدی پەرلەمانتارانی عێراق پێکهاتووە لە عەلی ساعدی، یوسف ئەلکیلابی، سروە عەبدولواحید، حسێن موئەنەس، عەلا حەیدەری، زکرا عەمار، سەلام عادل.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆکە ١١ڕۆژ لە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران تێپەردەبێت و مانگرتوان لە مانگرتنەکەیان بەردەوامن.
هەر لەو پەیوەندییەدا ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ لە پارکی مەلیک مەحمود بۆ لای خێمەی مامۆستایان بەڕیدەکەون و بڕیاریشە یەکشەممەی داهاتوو سەردانی هەولێر بکەن.