ڕوانگەی سوری بڵاوی کردەوە لەماوەی کەمترلەدو مانگدا بە هۆی هێرشەکانی تورکیا ٥٥ هاوڵاتی لە سنوری کۆبانی و مینبەج کوژراون و زیاتر٤٣٠ چەکداری سەربە تورکیاش کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنوری کۆبانێ و مینبەج ٥٥ هاوڵاتی کورژراون کە حەوتیان ئافرەت بون و چواریان منداڵ بون.
بە گوێرەی ئامارەکانی ریکخراوەکە لەهێرشەکانی تورکیا دا لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات ٥٧٩ کەس کوژراون کە ٤٣٤ ئەندامی گروپە چەکدارەکانن و ٩٠ دیکە شەڕڤانی هەسەدە بون لەگەڵ ٥٥ هاوڵاتی.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ١٢ی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوەوە هێرشی گروپە چەکدارەکان و فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکراتی بەردەوامە.