ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری رووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رێگای (پێنجوێن-سلێمانی) راده‌گه‌یه‌نێت كه تیایدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و ژن و منداڵه‌كانیشی برینداربوون.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "شه‌وی ٥ی شوبات ڕووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێك له‌سه‌ر رێگای سلێمانی_پێنجوێن بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه و برینداربوونی یه‌كێك له سه‌رنشینانی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ده‌ستبه‌جێ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستیكرد به به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری روودانی ڕووداوه‌كه، سه‌رئه‌نجام ده‌ركه‌وت هۆكاری ڕووداوه‌كه دروستبوونی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ بووه له‌نێوان دوو شۆفێر له‌ناحیه‌ی ناڵپارێز".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كێك له شۆفێره‌كان به چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر شۆفێری به‌رامبه‌ری و برینداری ده‌كات و دواتر شوێنی ده‌كه‌وێت، ده‌بێته هۆی وه‌رگه‌ڕانی و گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێره‌كه و برینداربوونی یه‌كێك له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه و دواتر تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه هه‌ڵهات".
روونیشیكرده‌وه كه "پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كرا و تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه ده‌ستنیشانكرا، تۆمه‌تبار خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كرد و ڕووبه‌ڕوی یاسا كرایه‌وه".
ده‌زگای ئاسایش رایگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباری رووداوه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسه‌كه‌ی به‌رده‌وامه".