دانه‌غاز: تێكڕای داهات به‌ڕێژه‌ی ٥% به‌رزبووه‌ته‌وه‌

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕایدەگەیەنێت" تێکڕای داهات بە راورد ساڵانی پێشووتر بەڕێژەی ٥% زیادیکردووە". 

کۆمپانیاکە ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" تێكڕای داهاته‌كان به‌راورد به‌ ساڵی ٢٠٢٣ و ساڵانی پێشووتر، به‌ڕێژه‌ی ٥% زیادیکردووە". 

دانەغاز ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا کارەکانی پەرەپێدانی پڕۆژەکە بە تەواوی دەستیپێکردەوە، چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦ وەک وادەی تەواوبوون بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی غاز لەم پڕۆژەیە دیاریکراوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی تەواوبوون و کارکردن، کۆمپانیای کۆرمۆر ٢٥٠ ملیۆن پێی سێجا زیاد دەکات بۆ کۆی توانای بەرهەمهێنانی کۆمپانیای کۆرمۆر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڕۆیشتنی نەوت و ئەدای دارایی کۆمپانیاکە. 

پڕۆژەی کۆرمۆر ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن پێی سێجا غاز دابین دەکەن بۆ چوار وێستگەی کارەبا کە بەشدارە لە بەرهەمهێنانی نزیکەی دوو هەزار و ٨٠٠ مێگاوات کارەبا کە ٧٥%ی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات. 



PM:02:10:07/02/2025