بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی مێردینی باكوری كوردستان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە خانمە ڕۆژنامەنوسێک دەستگیرکرا و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیشیدا گیرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی توركیا هەڵیكوتایە سەر ماڵی ئۆزنور دێگەری پەیامنێری ژن نیوز لە ناحیەی قۆسەری سەر بە شاری مێردین و دەستگیریانکرد.
ئاماژە بەوەشدەکەن، لە كاتی دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەرگای ماڵەکەی شکێنراوە و دەست بەسەر ئامێرە تەكنیكییەكانیشیدا گیراوە.
ئۆزنور دەگەری ڕۆژنامەنوس دوای دەستگیرکردنی لە ئێستادا براوەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.