وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا - ئەنەکەسە ڕایدەگەیەنێت" ئەنجومەنەکە بڕیاری کشانەوەی لە هاوپەیمانی سوریا داوە". دەشڵێت" قۆناغی ئێستا نوێنەرایەتی سەرەتایەکی نوێ دەکات، هاوپەیمانی ئیتر هیچ ڕۆڵێکی ڕاستەقینەی نییە".
فەیسەڵ یوسف وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" ئەنەکەسە لە هاوپەیمانی سووریا دەکشێتەوە، و بڕیاری کشانەوەکە لە کۆبوونەوەی دوێنێ لە قامیشلۆ بریاری لیدراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجوومەنەکە جەخت لەسەر پێویستی یەکڕیزی کورد دەکاتەوە، جەختیشی لە گرنگی پێکهێنانی شاندێکی یەکگرتووی کورد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا کردەوە.
فەیسەڵ یوسف ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجوومەن ڕاوێژ لەگەڵ هەموو لایەنە کوردییەکان دەکات بە ئامانجی پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش کە مافەکانی کورد لە سوریا بەرزبکاتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دیموکراسی هەیە و قۆناغێکی نوێ لە پێش گەلی کورد لەم قۆناغەدا هەیە.