ئەندامێكی سی پی تی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت" دەوڵەتی توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان خانووی هاوڵاتییەكی مەدەنی لە گوندی مژێ تەقاندەوە".
كامەران عوسمان ئەندامی ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی، کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە" کاتژمێر ٣:٤٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی خانووی هاوڵاتییەکی مەدەنییان لە (گوندی مژێ)ی بەری گارا، لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.
لە ١٥ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆسەر گوندەکانی دەڤەری نهێلێ و بەری گارا و بەشێک لە گوندەکانی بەرواری باڵا دەستپێکردووە، گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیادا دانیشتوانەکەیان چۆڵکراون.