کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات سبەی شەممە لە سنووری کەرکووک، نەینەوا و بەشێکی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.کەشناسی هەرێمیش ئەمشەو رایگەیاند بارانێکی سەرتاپاگیری لە هەرێم دەبارێت و لە سلێمانی و هەندێک ناوچە بەفروباران پێکەوە دەبارن.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە کە، پێشبینی دەکەن سبەی لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، سنووری کەرکووک و نەینەوا بەفرببارێت".
لەبارەی بەفری کەرکوک و موسڵەوە، کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لەو دوو شارە بەفرەکە لاواز بێت و دوابەدوای بەفرەکەش بارانبارین دەستپێدەکات و سەرتاسەری دەبێت".
کەشناسی هەرێمیش ئەمشەو لە راگەیاندنێکدا، پێشبینی دەکات، سبەی ڕۆژی شەممە شەپۆلێکی کورت خایەنی باران بارین لە کاتەکانی بەرەبەیان لە باکوری ڕۆژئاوای هەرێمەوە بەرەو بەشێک لە ناوچەکانی دەشتی هەولێر و کەرکوک و خورماتوو و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان بێت.
هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووشە" لە کاتەکانی ئێوارەشدا ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەش دەگرێتەوە, وە ئەگەر هەیە لە هەندێ ناوچە (تێکەڵەی بەفر و باران بێت) بەتایبەت شاری سلێمانی وە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم".