ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، كۆدەبێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بە سەرپەرەشتی بافڵ تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی کۆدەبێتەوە و كۆبوونەوەكە تایبەتە بە تاوتوێكردنی چەند تەوەرێكی گرنگی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و عێراق".
باسی لەوەشکرد، تەوەرێکی گرنگی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە هەڵسەنگاندنی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی هەردوو شاندی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.
بەپێی زانیارییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و هەوڵەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە.