ڕوانگەی سوریی: ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی لەرۆژئاوای کوردستان تۆکمەتر دەکات

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" جموجۆڵەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای کوردستان زیادیان کردووە"، هەروەها ئاشکراشی دەکات، ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی ئەمریکا سەردانی کانتۆنی رەققە و جزیرەیان کردووە. 

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ شەممە ٨ ی شوبات لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا جموجۆڵەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیادییان کردوە و، لە ئێستادا ئەمریکا سەرقاڵی تۆکمەکردنی بنکە سەربازییەکانییەتی لەو ناوچانەدا. 

لە بارەی ئەو جموجوڵا نوێیانەی لەم چەند رۆژەدا بەدیدەکرێت، ڕوانگەی سوری ئااشکرای دەکات، ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی ئەمریکا بە هەلیکۆپتەری سەربازیی گەشتێکی مەیدانییان بۆ کانتۆنەکانی جزیرە و ڕەققە ئەنجام داوە و  لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی ڕۆژئاوای کوردستان لە بنکەی هاوپەیمانان لە شاری حەسەکە، کۆبونەوەتەوە. 

" ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، ١٧ بارهەڵگر کە هەڵگری کەرەستەی سەربازیی و لۆجستی بوون لەگەڵ تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنی لە دەروازەی وەلیدەوە گەیشتونەتە رۆژئاوای کوردستان و چوونەتە بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە پارێزگای حەسەکە".( روانگەی سوری رایگەیاندووە).

لە سوریا لە ئێستادا هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکنی لە ٢٨ جێگای سوریا سەربازگەیان هەیە، ٢٤ بنکەی سەربازی لەگەڵ ٤ خاڵی نیشتەجێبوونی سەربازی و، ژمارەی سەربازەکانیان نزیکی ٢ هەزار سەربازن و لە پارێزگاکانی حەسەکە و دێرەزۆر و لادێکانی دیمەشقدا بڵاوبووەیان کردووە.



PM:02:17:08/02/2025