شەڕفانانی هەسەدە لە ئۆپراسیۆنێکدا کە دزە دەکەنە ڕۆژئاوای رووباری فورات لە ناوچەی مەزرعە قائید لە نزیک پردی قەرەقۆزاک چوار سەربازی تورکیا دەستگیردەکەن.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند" تا ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە هیچ زانیارییەکی لەسەر چارەنووسی ئەو دەستگیرکراوانە ڕانەگەیاندووە".
دوێنێ فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە بە میدیاکانی رۆژئاوای راگەیاندووە" تیمێکی دەزگای میتی تورکیامان لە بەنداوی تشرین دەستگیرکردووە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، ڤیدیۆی دانپێدانانیان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە".
تا ئێستا تورکیا هیچ زانیارییەکی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو چوار سەربازەوە ڕانەگەیاندووە.