مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەرەو هەولێر بەرێکەوتن
ژمارەیەک زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ دەڕبرینی نارازایەتی و پاڵپشتی لە مانگرتووان بەرەو هەولێر بەرێکەوتن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٥ ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانەران و مامۆستیانی ناڕازی بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتیان و پاڵپشتی لە مامۆستایانی مانگرتوو بەرەو هەولێر رێکەوتن و لەمبارەوە دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی و مانگرتوو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هیوادارین لە هەولێر رێگریان لێنەکرێت و ئەو نەریتە بشکێت کە لە هەولێر ئیزن نادەن دەنگی ئازادی بەرز بکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە کە بەهۆی بواری تەندروستیان نەیانتوانیەوە لەگەڵیان برۆن و وتیشی" ئەمەش درێژەدەری خەباتی ئێمەیە".
ماوەی ١٣ رۆژە مامۆستایان بۆ دەربڕینی نارازی و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی خێمەیان هەڵداوە و مانیان لە خواردن گرتووە و بواری تەندروستی زۆربەیان ناجێگیرە> بەڵام دەڵێن تا داواکارییەکانمان جێبەڤێ نەکرێ دەست لە مانگرتن هەڵناگرین.
AM:09:14:09/02/2025