ئۆمێد خۆشناو: هەولێر تاقەتی وەرگرتنی ئەو میوانە ڕەزاقورسانەی نییە

پارێزگاری هەولێر لەبارەی مامۆستایانی ناڕازی کە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتوون رایگەیاند" ئەمڕۆ هەولێر تاقەتی وەرگرتنی ئەو میوانە ڕەزاقورسانەی نییە و ڕووبەڕووی هەر خۆپیشاندان یان گردبوونەوەیەک دەبنەوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەربارەی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازی  بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" ئەو کەسانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت عەرەب دەردەچێت، هەولێر شارێکی میوان دۆستە، بەڵام پێشوازی لەو میوانە ڕەزاقورسانە ناکات".

پارێزگاری هەولێر جەختیشیکردەوە کە کەس بە فەرمی داوای مۆڵەتی خۆپیشاندان یان مانگرتنی نەکردووە و لە ڕووی یاساییەوە ڕووبەڕووی هەر خۆپیشاندان یان گردبوونەوەیەک دەبنەوە.

ئومێد خۆشناو وتیشی"  دەبێت یەکگرتووانە پشتیوانی لە حکومەتی هەریمی کوردستان بکەین و ناڕەزاییەکانمان ئاڕاستەی ئەو شوێنە بکەین کە ستەممان لێ دەکات کە بەغدایە، خەڵک لە هەولێر خەریکی کەسابەت و دەوامی خۆیەتی".




AM:11:22:09/02/2025