هەسەدە: لە ٢٤ کاتژمێردا ژمارەیەک چەکدار کوژران و پێنج سەربازی تورکیا برینداربون

هەسەدە کوژرانی ژمارەیەک چەکدار و برینداربونی پێنج سەربازی تورکیای لەماوەی 24 کاتژمێردا راگەیاند، ناسنامەی هەشت شەرڤانی شەهیدیشی ڕاگەیاند.

هیزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانیان لە میحوەری پردی قەرەقۆزاق ژمارەیەک چەکدار کوشتوە و پێنج سەربازی تورکیاشیان بریندار کردوە هەروەها ئۆتۆمبێلیکی گروپە چەکدارەکانیشیان تێکشکاندوە. 
 
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی دەوروبەری بەنداوی تشرین و چەندین گوندی دەوروبەری پردی قەرە قۆزاق لە باشوری کۆبانێ و چەند ناوچەیەکی دیکە، بەوهۆیەشەوە زیانی زۆری ماددی بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتیان کەوتوە. 

هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا، ناسنامەی هەشت شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە نێوان ٢١ی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردو تاکو ٧ی شوبات شەهید بون. 




PM:01:49:09/02/2025