دوای تێپەڕاندنی بازگەی دێگەڵە گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و مامۆستایاندا دروست بو

بازنەی پشتیوانیەکان و چون بۆ شاری هەولێر تا دێت زیاتر دەبێت و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بازگەی دێگەڵەیان تێپەڕاند و بۆ گواستنەوە خۆپیشاندانەکان بۆ نێو شاری هەولێر بەڕێکەوتن.

بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی بە دەیان پاس و زیاتر لە ١٠٠ئۆتۆمبیلی تایبەت لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەمەبەستی گەیاندنی داوای مانگرتوانی سلێمانی بەرەو هەولێر بەڕێ کەوتن بەڵام لە بازگەی دێگەڵە زیاتر لە چوار کاتژمێر ڕێگرییان لێکرا بچنە ناو سنوری هەولێرەوە.

بە گوێرەی پەیامنێری سپی لە بازگەی دێگەڵە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕوبەڕوی توندوتیژی و ڕێگرییەکی زۆر  بونەتەوە و غازی فرمێسک ڕێژییان بەرامبەر بەکار هێنراوە بەڵام سوربون لەسەر تێپەڕاندنی بازگەکە و گواستنەوەی خۆپیشاندانەکان بۆناو شاری هەولێر 

ئەوەش لە کاتێکدایە ١٣ ڕۆژ لە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران تێپەردەبێت و ئەمڕۆکەش لەسەر داوای ئەنجومەنی فەرمانبەرانی و مامۆستایانی نارازی خۆپیشاندانێک بەرەو هەولێر ڕێکخرا و سەرەرای فشار و ڕیگری هێزە ئەمنیەکان خۆپیشاندەران بەردەوامن بە مەبەستی گەیاندنی  ناڕەزایەتیەکان بۆ هەولێر و بۆ بەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان بە ئامانجی گەیشتن بە داوا ڕەواکانیان کە ئەویش وموچە وپلە بەرزکردنەوەیە




PM:04:19:09/02/2025