هێزە ئەمنییەکان بە زەبری هێز کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان هینا

هێزە ئەمنییەکان بە زەبری هێز و توندوتیژی کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان هێنا و خۆپیشاندەران بەرەو سلێمانی گەرانەوە، ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازیش دەلین هەڵوێستی نویمان دەبێت

ئەمرۆ یەکشەممە ٩ی شوبات پاش ئەوەی خۆپیشاندەران لە سلێمانی و شارەکانی ئیدارەی گەرمیان  بە دەیان پاس و ئۆتۆمبیل بەرە هەولێر بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی نارازی بەرێکەوتن لە بازگەی دێگەلە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕیگریان لێکرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرانی سپی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بە هۆی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان برینداربون و هاوکات دەست بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەنووسانیش دا گیرا.

توندوتیژی و ڕێگری هێزە ئەمنییەکان بوو بە هۆی ئەوەی خۆپیشاندەران نەتوانن بەردەوام بن و بە ناچاری بەرەو سلیمانی و شارەکانیان گەڕانەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی رایانگەیاند، هەڵوێستی نوی دەگرنەبەر.




PM:05:03:09/02/2025