واشنتۆن پۆست: سەرۆکی نوێی سوریا دوچاری ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئەو ئاستەنگیانەی ئاشکرا کرد کە روبەروی  سەرۆک کۆماری کاتی سوریا دەبنەوە و وڵاتەکەش دوچاری وێرانکاری وبێ خزمەتگوزاری بوەتەوە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، گەنجینەی دەوڵەت لە سوریا بەتاڵە، ئەوەش وادەکات بوژانەوەی ئابوری مەحاڵ بێت ئەگەر کۆمەک و یارمەتی دەرەکی پێنەگات. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە دیمەشق هەنگاو بەرەو سەقامگیری بنێت و خۆی لەقەیرانی سیاسی بەدور بگرێت و جەختیش لەوەکراوەتەوە کەهێشتا ئەو وڵاتە لەژێر کۆت و بەندی سزاکانی خۆرئاوادا گیری خواردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لەلایەن ئێرانیشەوە رەوانەکردنی نەوت بۆ سوریا راگیراوە کە لەرێگەیەوە کارەبا بەرهەم دەهێنرا هەربۆیە ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کردوە، بەشێکی فراوانی مەشقی پایتەخت بێ کارەبایە.

واشنتۆن پۆست ڕونیکردوەتەوە لەبەر ئەوەی چەندین قەیرانی فراوانیان هەیە، پێویستە لەسەر حکومەت خۆی لە دروستکردنی قەیرانی نوێی سیاسی بەدوربگرێت و هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەش بدات کە لەرژێمی پێشوەوە بەجێماون.



PM:05:27:09/02/2025