پەرلەمانتارێکی دەمپارتی: دەبێت هەموان ڕۆڵیان لە پڕۆسەی ئاشتییدا هەبێت

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی داوا دەکات گەلانی تورکیا، ڕۆڵیان لە پڕۆسەی چارەسەرییدا هەبێت، دەشڵێت"ئەو پەیامەشی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاوی دەکاتەوە، کاریگەریی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت".

عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەمپارتی و برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بە ڕۆژنامەی یەنی یاشامی ڕاگەیاندوە"پڕۆسەی ئاشتیی پڕۆسەیەکە دەبێت هەموان ڕۆڵیان تیایدا هەبێت و کەشی سیاسیی و یاسایی بۆ بڕەخسێنرێت، لەپێناو چارەسەری ئەو ململانێیانەی کە مرۆڤی تیادا دەبێتە قوربانیی".

عومەر ئۆجەلان، وتوشییەتی"دەبێت مافی هەموان وەک و یەک و بە یەکسانی بدرێت ئەوەش لەڕێگەی هەبونی یاساوە دەبێت و  جەختیشی کردوەتەوە لەوەی کوردی ئێستا کوردی بەر لە ١٠٠ ساڵ نییە و بەرگری لە خۆی دەکا".

لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە ڕایگەیاندوە، ئەو پەیامە ڤیدیۆییەی کە لە ١٥ی ئەم مانگەدا ئۆجەلان بڵاوی دەکاتەوە، بۆ چارەسەریی دیموکراسییە و کاریگەریی تەنها لەسەر کورد نابێت، بەڵکو کاریگەرییەکەی لەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت..




PM:06:29:09/02/2025