ئەمڕۆ یەکشەممە بەشی سۆشیاڵ میدیای دەزگای میدیای پۆلەتیک پرێس بڵاویکردەوە" لەسەر ڕوداوەکانی ئەمڕۆی بازگەی دێگەڵە لە لایڤی راستەوخۆدا ئاسایشی گەڕەکێکی هەولێر بۆ پەیامنێری پۆڵەتیک و میوانەکەی دەچن و دەڵێت ژیانی ئێمە دوای ئەم لایڤە لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی هەولێرە و دەنگیان نەماوە".
دەزگای پۆلەتیک ڕاشیگەیاندووە" سەلامەتی گیانی پەیامنێر و کامێرامانمان و میوانەکەیان لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی هەولێرە و بەپێی زانیارییەکان لە ئاسایش دەستبەسەرن".
هەر ئەمڕۆ دامەزراوەی میدیایی گۆڕان ڕایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی نەناسراو بەناوی ئاسایشی هەولێر و بە جلوبەرگی مەدەنی و بە ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە، هەڵیانکوتاوەتە سەر نوسینگەی کەناڵی كەی ئێن ئێن لە هەولێر و دوای ئەوەی دەستیان گرتوە بەسەر کامێرا و مۆبایلی کارمەندەکانمان، سویچ و ساڵيانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێوەرگرتون و بەشێک لە وێنە و ڤیدیۆی تۆمارکراوی ناو مۆبایلەکانیان سڕیوەتەوە، دواتر هێزە نەناسراوەکە نوسینگەکەیان بەجێهێشتووە".