ڕێکخراو پەیامنێران ڕایدەگەیەنێت" تەنها ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی هەولێر و بازگەی دێگەڵە نۆ پێشێلکاری بەرامبەر بە دەزگای میدیایی و ٢٢ ڕۆژنامەنووس کراون و نۆ ڕۆژنامەنوسی دیکەش باری تەندروستییان تێکچووە".
ئەمشەو یەکشەممە ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمرۆ لە کاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازای لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای هەولێر بە تایبەت لە بەردەم بازگەی دێگەڵە پێشێلکاری بەرامبەر دەزگای میدیاییەکان و ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراون".
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشلێکارییەکان جۆراوجۆرن و هەموویان جێی نیگەرانین.
هەروەها ڕێکخراوی پەیامنێرا داوا لە هێزە ئەمنییەکان و لایەنە سیاسیەکان دەکات رۆژنامەنووسان لە ململانێکان بهێنە دەرەوە و پێشێلکارییان بەرامبەر نەکەن، تا ئازادانە رووماڵی خۆیان بکەن.
هاوکات لە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکەدا ئاماژە بە ژمارەی پێشێلکارییەکان کراوە کە تێیدا هاتووە" نۆ پێشێلکاری بەرامبەر دەزگایی میدیایی، پێشێلکاری بەرامبەر ٢٢ ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراون، نۆ ڕۆژنامەنووسی دیکەش بەهۆی گازی فرمێسک رێژەوەج تەندروستیان تێکچوو کە رۆز سەڵاح پەیامنێری کەناڵ ٨ هێشتا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە".
ڕێکخراوی پەیامنێران دەشڵێت" هەر ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی بە ئۆتۆمبێل و جلی مەدەنی بە ناوی ئاساییشەوە هەلیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی کەناڵی knn لە هەولێر و دستیان بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەوانی و مۆبایل و پێداویستیە کەسیەکانیاندا گرتووە".
باسی لەوەشکردووە، چوار تیمی دەزگای ڕاگەیاندن لەلایەن هێزە ئەمنیەکان رێگریان لێدەگیرێت بگەرێنەوە شاری هەولێر،
تیمی دەزگای میدیایی پۆڵەتیک پرسیش لە کاتی وەرگرتنی لێدوان لە چالاکوانێک لەلایەن ئاساییشەوە دەست بەسەرکراون و تائێستا ئازاد نەکراون.
بەیانی ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بەرەو بازگەی دێگەڵە بەڕێکەوتن تا خۆپیشاندان لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان ئەنجام بدەن، بهڵام لهلایهن هێزه ئهمنییهكانەوە رێگرییان لێكرا و نههێڵدرا بچنه ناو ههولێر و بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.