دارایی عێراق بڕیارێک لە دژی خانەنشینانی هەرێم دەدات

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارێک لە دژی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەدات، بە پێی بڕیارەکە ئەوەی پێش مانگی ١١ی ٢٠٢٢ مووچەکەی هاوتا کرابوو هەڵدەوەشێتەوە و پارەکەشیان لێ وەردەگرنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" مووچەی خانەنشینان لە مانگی دوودا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە جێبەجێ دەکرێت واتە لە ٢٣/١١/٢٠٢٢ بە دوا".

ڕوونیشیکردەوە کە " ئەوەی پێشتر هەرێمی کوردستان مووچەکەی هاوتا کردبوو هەڵدەوەشێتەوە و دەیانەوێ پارەکەشیان لێ وەربگرنەوە".

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەمە ناحەقیە بەرامبەر بەخانەنشیننان و لەهەوڵداین یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بەسەر هەموو خانەنشیناندا جێبەجێ بکرێت نەک تەنها ئەوانەی لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە خانەنشین بوون.



AM:11:17:10/02/2025