بە وتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق، هەولێر و بەغدا لەسەر کێشەی مووچەی خانەنشینان ڕێککەوتن و ئەوەی کە پێشتر هەرێمی کوردستان کردبووی لەلایەن عێراقەوە قبوڵ کرا.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لە ڕێی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمەوە پێیان ڕاگەیاندم خۆشبەختانە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی هەرێم ڕێکەوتنی لەسەر کرا".
ڕوونیشیکردەوە کە لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە" مووچەی هەموو خانەنشینانی هەرێم هاوتا دەکرێت واتە ئەوەی هەرێم کردویەتی قبوڵکرا".
بەر لە ڕێککەوتنەکە سۆران عومەر ڕایگەیاندبوو" مووچەی خانەنشینان لە مانگی دوودا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە جێبەجێ دەکرێت واتە لە ٢٠٢٢/١١/٢٣بە دوا و ئەوەی پێشتر هەرێمی کوردستان مووچەکەی هاوتا کردبوو هەڵدەوەشێتەوە و دەیانەوێ پارەکەشیان لێ وەربگرنەوە".